چوار هەڵمەتی تازەی حیزبوڵڵا دژ بە سوپای رژیمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 08, 2024 08:54 Asia/Tehran
حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، چوار هەڵمەتی تازەی لەدژ بنکەو پێگەی سوپای رژیمی ئیسرائیل و شارۆچکەیەکی زایۆنی نشین لەباکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئەنجام داوە.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی، شوێنی ترۆمبیل و چەکدارانی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە پێگەی "جل العلام" مووشەکباران کردووە.
خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، هەروەها ڕایانگەیاند، شارۆکچەی زایۆنی نشینی "کفر فرادیم"یان بە چەند مووشەک، پێکاوە. شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی رژیمی زایۆنیش لەلایەن خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، مووشەکباران کرا. ئەوە لەکاتێکدایە کە لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان، ژمارێک لە هێزی ئاگرکوژێنەوە، شەهید بوون.