حزبۆڵڵا :شەڕڕابگرن ئەگینا هەمووئیسرائیل ئەکەوێتە ژێرئاگر
مەبەستی بنیامین نتانیاهۆ لەشەڕلەدژی لوبنان، دامەزرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی تازەیە کەئەم کارە مەترسێکی گەورە بۆ لوبنان وناوچە دێتە ئەژمار
گۆڤاری لوبنانی ئەخباریەبە بڵاوکردنەوەی وتارێک دەستی دایە لێکدانەوەی قسەکانی دوێنێ سێشەممەی شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان ولەسێهەمین حوزۆری خۆی لەکاتی دەسپێکرانی پەلامارە دەستدرێژکارانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ودۆخی ئێستاکەی شەڕی ڕژێمی زایۆنی ووتی: مەبەستی بنیامین نتانیاهۆلەشەڕلەدژی لوبنان، دروست کردن ودامەزرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی تازەیە کە ئەم کارە کارێکی پڕمەترسیە بۆ لوبنان وناوچە.ئەم ئەندامەپلە بەرزەی حزبۆڵڵا ڕای ئەمەیە کە بۆگەیشتن بەم مەبەستە ، دوژمن پەیوەست بووە بە گەڵاڵەیەکی سێ قۆناخی؛یەکەم گەڵاڵە زەبردان لە ڕێبەرانی سەربازی وتوانایی سەربازی حزبۆڵڵا بووکە سەرباری شەهیدکرانی سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵا سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا، دەستی بەم مەبەستە گرینگە نەگەیشت.
دووهەم گەڵاڵە: کۆتایی دان بە حزبۆڵڵا وهەموارکردنی ڕێگا بۆقۆناخی سێهەمە. قۆناخی سێهەمیش گۆڕانی شکڵ وشێوازی لوبنان بەشێوەی دڵخوازی ئیسرائیل وئەمریکایە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەخباریە شێخ قاسم بە ئاماژەدان بەخۆڕاگری ڕەوای حزبۆڵڵا بۆ بەرەڤانی کردن، ڕەتکرانی داگیرکاری، ئازادکرانی سەرزەویە داگیرکراوەکان، لەسەر پاوەجیی بوون وخۆڕاگری وپشتیوانی جەماوەری وشکست دانی ئەم گەڵاڵەیە جەختی کرد ووتی: ئێمە هەوسای دوژمن ئەگرینە دەس ولەسەرجیی خۆی دادەنین . ناوبراو وێڕای کێشانی چوارچیوەی گشتیی خۆڕاگری، وتی کە حزبۆڵڵا مافی هەیە هەرشوینێک لە ئیسرائیل بداتە بەردەسڕێژ چۆنکە دوژمن هەموو لوبنانی داوەتە بەرپەلامار. ناوبراو جەختی کرد کە ئێتر هیچ هاوسەنگیەک لەم بوارە دا لەئارادانیە. لە، وتاردانە دا وێڕای پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا ، مەترسیی ئیسرائیلی سەرچاوەگرتوو لە شۆناسی زیدەخوازی وهێرشبەری زانی وجەختی کرد کە بوونی ڕژێمی زایۆنیستی نەتەنیا بۆ فەلەستین ولوبنان بەڵکۆ بۆ هەموو ناوچە مەترسیداردەبێت /.ناوبراو لەبارەی دۆخی مەیدانی وتی کە کۆالیتی هەڵمەتەکانی خۆڕاگری ڕۆژ بۆ ڕۆژ باشتر، ئامانجارتر دروستتر وڕێکوپێکتر دەبێت. ئەمەلە حاڵێکدایە کە نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەوتی پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئیمانوئیل مەکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، چوارچیوەی ڕاگیرانی شەڕلەگەڵ لوبنانی ڕاگەیاند ووتی کە ئیسرائیل " نەیاری ئاگربڕی یەک لایەنەیە کە ڕاستی ئاسایشتی لە لوبنان ناگۆڕێت. ڕژێمی زایۆنی دەێهەوێ لەڕێگەی ئەم گەڵاڵەیە ، هژمۆنی ئاسایشتی خۆی داسەپینێتە سەر لوبنان وبەناو حزبۆڵڵا لەهاوسەنگی سەربازی وسیاسی بهینێتە دەروبەنیازە دۆخێک دروست بکات کە بەڕای خۆی متمانە بەدی بێت کە حزبۆڵڵا هەمدیسان خۆی تەیارناکات بە چەک وچوڵی سەربازی. لە گشت هەڵمەتەکانی دوێنێ حزبۆڵڵا دەتوانین بەم ئامانجە بگەین کە خۆڕاگریەک کە شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند کە لەقۆناخی پشتیوانی وداکۆکی لە خۆڕاگری لە غەززە واوەتە چووە، ئێستاکە ئەم هەڵمەتە گەیشتووەتە قۆناخی بەربەرەکانێ لەگەڵ شەڕی دەستدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرلوبنان وپەرەی بڕی جوگرافیایی مووشەکەکان لەناوخۆی فەلەستینی داگیرکراو.