فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی شاری "نەبەتیە"ی لوبنانیان بۆمبەباران کرد
ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارە ئاسمانیە دەستدرێژکارانەکانی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان لە لوبنان، شاری نەبەتیە لە سیی کیلومێتری قوڵایی ئەم وڵاتەیان بۆمبەباران کرد
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ،فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە شاری نەبەتیە هەڵکەوتوولە باشووری لوبنانیان داوەتەبەر پەلاماری ئاسمانی کەبەهۆی ئەو پەلامارە دەنگی تەقینەوەی سامناک ناوچەکەی داگرت. فیلمە بڵاوکراوەکان لەم شارە پیشان ئەدات کەفڕۆکەشەڕکەرەئیسرائیلیەکان چەندشوێنیان هاوکات بۆمبەباران کردووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە ئەکەن کەلە پەلاماری زایۆنیەکان بۆ سەرشاری نەبەتیە لەباشووری لوبنان هەتا ئێستاکە پێنجکەس شەهید بوونە . هێشتا لە ڕێژەی دروستی زیان وخەسارەکانی ئەم پەلامارترۆریستیەی زایۆنیەکان هیچ هەواڵێک بڵاونەکراوەتەوەبەڵام بەرزبوونی دەنگی تەقینەوەکان پیشاندەری ئەوەیە کە زیانی ماڵیی زۆری لەم شارەداوە. ئەم پەلامارانە چەند ساعەت دوای پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر زاحیەی باشووری بەیروت ودوو شارۆچکەی ترلەباشووری لوبنان ئەنجام بووە.
ڕژێمی زایۆنی دوای پەلاماری توڵەئەستینانەی حزبۆڵڵا بۆسەرسەربازگەی بنیامینا لەباشووری حەیفا کەچوارکوژراوو٦٧ بریندارلەهێزەکانی تیپی گولانی لێکەوتەوە، پەلاماری شێتانەی خۆی بۆسەرلوبنان دەستپێکردوەتەوە. هەرلەوحاڵەدا خۆڕاگری لوبنانیش بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پەلاماری موشەکی بۆسەرشاری " سەفدو"شارۆچکەکانی دەوروبەری ئەنجام دا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نزیک بە بیست موشەک لەباشووری لوبنان هاوێژرا بەرەوشاری سەفد، وهەرئەم کارە بووە هۆو کەدەیان هەزارزایۆنیست لە کاژێرەکانی کۆتایی شەوپەنابەرنە ناوحەشارگەکان
.سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی دوێنێ یش دانی نابەوەدا کە حزبۆڵڵا لانی کەم ٢٥مووشەکی هاویشتووەلە حەیفا و"کریوت".