تشرینی یه‌که‌م 17, 2024 12:35 Asia/Tehran
  • دوایین گۆڕانکاریەکانی لوبنان/ بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی ووەڵامی مووشەکی حزبۆڵڵا بۆسەر کریات شمۆنە

میایاکان بەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە لە ٢٥مین ڕۆژ لەپەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان لە وەڵامی مووشەکی حزبۆڵلا وبەرزکرانەوەی دەنگی ئاژیری مەترسیی لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان هەواڵیان دا

ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی دوێنێ چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بۆ یەکەمجار لە ڕۆژی هەینی بەدواوە ، بۆمبارانی ناوچەی ئاوەدانی گردوپەڕی باشووری بەیروتی دەستپێکردەوە.

دوابەدوای ئەم پەلامارە کە کرایە سەر بینایەک لە گەڕەکی "حارە حریک" لە گردوپەڕی باشووری بەیروت دەنگی تەقینەوەی سەرچاوەگرتووە بەهۆی ئەم پەلامارە بیستراودۆکەڵێکی خەسیش ناوچەکەی داگرت.

ڕژێمی زایۆنی شەوی دوشەممە دووی ڕەزبەر پەلاماری بەربڵاوی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشووری لوبنان دەستپێکرد.بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەلوبنانیەکان لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ڕژێمی زایۆنی لانی کەم ٣٨ جارناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنانی بۆمباران کردووە کە کۆی پەلاماری داگیرکەران گەیشتە دەهەزارو١٥٠ جار.

بەهۆی پەلاماری ئەم ڕژێمە بۆسەرلوبنان لە ٢٤ساعەتی ڕابردوو ١٧ کەس شەهید و١٨٢ کەسی تریش برینداربوونە کە بە حسێب کرانی ئەم شەهیدانە ، ژماری شەهیدان لە کاتی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوهەتا ئێستاکە گەیشتووە بە دووهەزارو٣٦٧ شەهید ویازدە هەزارو١٠٦ بریندار. هەرلەوحاڵەدا شێخ نەعیم قاسم ، جێگری سکرتێری گشتیی حزبۆڵلای لوبنان لە دوایین وتاردانی خۆی پەیامی جۆربەجۆری ناردبۆ سەرۆکانی ڕژێم کە بەرچاوترینیان هاوسەنگی زەبرە دڵهەژێنەکان لەدۆژمن ومتمانەبەخشین بە خۆڕاگری وگرینگترلەوە بەردەوامکرانی ڕێگای شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا بوو.

بە کۆژرانی پێنج سەربازی زایۆنی لە تێکەڵچوون لەگەڵ حزبۆڵڵا لەماوەی فرەتر لە دووحەوتەی ئەم دواییە ، ژماری کوژراوانی سوپای دەستدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی گەیشتە ٢٥ کەس .

 

 

سەرپەیڤ