کەناڵی ئەلشەرەقی عەرەبستان هەواڵی دا لە هێرشی درۆنی بۆسەرماڵی نتانیاهۆ
کەناڵی ئەلشەرەقی عەرەبستانی سەعودی لە هەواڵێکی بەپەلە لە وەبەرپەلاماردرانی ماڵی "بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا
کەناڵی ئەلشەرقی عەرەبستان بە گیڕانەوە لە ژێدەرە هەواڵیەکانی خۆی وتی: خۆفڕێکی تەقینەوەیی ماڵی"بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە قیساریەی داوەتە بەرپەلامار.
هەرلەم حاڵەداسەرچاوەمیدیاییەکان فیلم گەلێکیان لە حوزۆری ئامبۆلانسەکان لەبەردەم شوێنی نیشتەجیی بوونی نتانیاهۆلەقیساریە وتەگبیری ئاسایشتی توندلەم ناوچە دوای وێکەوتنی درۆنی حزبۆڵڵا بڵاوکردەوە.
ئەلشەرق بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی وتی کە ئەم درۆنە تەقینەوەییە لەلایەن لوبنانەوە بووە. هەرلەم بوارەدا ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنوت ڕاپۆرتی دا کە نووسینگەی نتانیاهۆ لە لەقاودرانی شوێنی ناوبراو لە کاتی تەقینەوەی ئەم درۆنە لە قیساریە خۆی بواردووە.
سەرچاوە هەواڵیەکان وێنەگەلیکیانیش لە کاتی فڕینی درۆنی حزبۆڵڵا لەسەر ئاسمانی نەهاریا لە ئەلجەلیلی ڕۆژئاوایی بەرلە وێکەوتن لەبینای قیساریە ، شوێنی نیشتەجیی بوونی نتانیاهۆ یان بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی هەواڵی زایۆنیستی والایش ڕاپۆرتی دا کەهێزەێکی زۆر لە پۆلیس خەرێکی چوون بەرەو شوێنی وێکەوتنی ئەم درۆنەن . هەرلەوحاڵەدا میدیاکان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆگەلێک لە هەوڵ ناسەرکەوتووانەی کۆپتەری ئاپاچی ئیسرائیلی بۆ لەناوبردنی درۆنی حزبۆڵڵا لە ئاسمانی عەکا لەباکووری فەلەستینی داگیرکراوهەواڵیان دا.
ئەم خۆفڕە لە کۆتایی دا دوای پێوانی ڕێگایەکی حەفتا کیلومێتری کەوتووە لە قیساریە . یەکێ لە دانیشتووانی قیساریە لە وتووێژ لەگەل کەناڵی ڕژێمی دوازدەی ئیسرائیل لە پشت ڕاست کردنەوەی ئەم پەلامارە وتی کە ئێمە دەنگی کۆپتەرەکانمان دەبیست وهەستمان دەکرد کە کارەساتێک خەرێکە ڕوودەدات، بەڵام هیچ هۆشداریدانێک چالاک نەبوو. ناوبراو وتیشی: لەناکاودەنگی تەقینەوەیەکی بەرزمان بیست وتێگەیشتین کەپەلامارێکی بە بێ هۆشداریدان ڕووی داوە وزۆرسامناک بووە. سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە توێژینەوەگەلێک لەبارەی شکستی سیستمی پەدافەندی ئاسمانی لە پێوشوێن گرتنی درۆنی کە شوێنی نیشتەجیی بوونی نتانیاهۆی داوەتە بەردەسڕێژ، دەستپێدەکات.