هێرشی قورسیی حیزبوڵا بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i432484-هێرشی_قورسیی_حیزبوڵا_بۆ_سەر_شارۆچکە_زایۆنی_نشینەکان
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هێرشی قورسی ئەمڕۆی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو دەکەن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2024 04:46 Asia/Tehran
  • هێرشی قورسیی حیزبوڵا بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هێرشی قورسی ئەمڕۆی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر باکووری فەلەستینی داگیرکراو دەکەن.

خوڕاگریی لوبنان ڕایگەیاندووە؛ ئەمڕۆ هەینی شارۆچکەکانی "کەرەمئەیل" و "مەعالووت ترشیحا"ی مووشەکباران کردووە.  میدیاکانی ڕژێمی ئیسراییل باسی برینداربوونی ٩ شارۆچکە نشینی زایۆنی دەکەن بە هۆی مووشەکە هاویژراوەکان لە لوبنانەوە کە شارۆچەکەی "کەرەمئەیل"ـیان پێکاوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکانیش بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. 

خۆڕاگریی لوبنان پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە شوێنی کۆبوونەوەی هێزە سەربازییەکانی دوژمنی زایۆنی لە گەڕەکی ئەلمەسلەخ لە باشووری شارۆچکەی ئەلخەیام هەڵکەوتووە لە باشووری لوبنانی بە چەند مووشەک پێکاوە.