گۆڕەپانی شەڕ، دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی دەوەستێنێ
یەکێ لە نوێنەرانی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان بەئاماژە بەوەی کە مەرجی سەرەکیی تۆکمەبوونی دانوستانەکان، وەستانی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنییە، پێی داگرت: ئەوەی وا دەبێتەهۆی وەستانی دەسدرێژکاریی و دڕندایەتی ئیسرائیل، مەیدانی شەڕە.
عەلی میقداد ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداربوون بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە رژیمی زایۆنی لەسای داکۆکیی رۆژاواییەکان، هەر رۆژ جەنایەتێکی تازە ئەنجام دەدا، وتی: ئەمریکی و ئیسرائیلیەکان پێبەندی هیچ ڕێککەوتنێک نەبوونەو نیازی ئەوان ڕوون و ئاشکرایەو ئێمە پێمان سەیر نیە گەر بنیامین نەتانیاهو(سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی) نەیەوێ شەڕ ڕابگرێ.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی وەفاداربوون بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: نەتانیاهو بەرلە شەهیدبوونی سەیید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، ڕێککەوتنی پێشێل کردو بە هەڵایساندنی شەڕەکەی، تۆکمە کرد بۆیە، نەتانیاهو دەبێ بزانێ کە ئەمڕۆ ئێمە پێملی شەرت و مەرجەکانی نابین. ئەو نوێنەرەی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان لەدرێژەی لێدوانەکانیدا پێی داگرت: ئەوەی وا دەبێتەهۆی وەستانی دەسدرێژکاریی و دڕندایەتیی ئیسرائیل، مەیدانی شەڕە.