تشرینی دووه‌م 23, 2024 16:15 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەربڵاو لە پاکستان بۆ شەرمەزارکردنی پەلاماردرانی شیعەکان

خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە سەرانسەری پاکستان بەڕێوە چوو دوابەدوای پەلاماردرانی شیعەکانە لەم وڵاتەدا.

ڕۆژی پێنجشەممە لە پەلامارێکی تیرۆریستی کە کرایە سەر کاروانی شیعەکانی پاکستانە لە ناوچەی پاراچنار ٤٤ کەس کوژران و خەڵکی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا لەوان لە شاری ئیسلامابادی پێتەخت بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان شەرمەزار کرد.  بەشداربووان لەم ناڕەزایەتی دەربڕینەدا پەلاماری میلیشیاکان بۆ سەر شیعەکان لە نزیکی سنووری پاکستان و ئەفغانستانیان شەرمەزار کرد.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی تووڕەیی، داخ و مەخابن و نیگەرانی شەقامەکانی پاراچناری گرتۆتەوە.  گرووپە تیرۆریستییەکان خاوەنی پێشینەیەکی دوور و درێژن لە ئەنجامدانی وەها پەلامارگەلێک لەم ناوچەیەدا.

ئەم پەلامارە کە تێیدا کاروانێکی موسافری کەوتە بەر ئامانج، تووڕەیی لە ناکامی و هیچلێنەهاتوویی حکوومەتی پاکستان سەبارەت بە پاراستنی کۆمەڵگای چەوساوەی شیعەکان لە ناوچەکەی زیاتر کردووە. بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە کار بەدەستانی حکومەتی پاکستان تۆمەتبار دەکەن بە کەمتەرخەمی بەرامبەر بە دابینکردنی ئاسایش لە ناوچەی پاراچناردا.

سەرپەیڤ