سەفەری شاندی فەلەستینی بۆ قاهیرە بۆ وتووێژی ئاگربڕ
شاندگەلێک لە حەماس ، فەتح وجەهادی ئیسلامی گەیشتنە قاهیرە هەتا لەبارەی ئاگربڕلە غەززە وتووێژ بکەن ولەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی ئاسایشتی میسریش دیداروچاوپێکەوتن بکەن .
سەفەری شاندی حەماس بۆ میسر لە حاڵێکدایە کە ئەم بزوتنەوەیە لەسەرپێبەند بوونی خۆی لەسەر بنەماکانی لە وتووێژەکانی ئاگربڕجەختی کردووە وکۆشکی سپیش ئەم وتووێژ ودیدارانەی بە دەفەتێکی گرینگ بۆ دەس ڕاگەیشتن بەڕێککەوتن زانیوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەکینەی چالاکیەکانی سیاسی بۆ کۆتایی دا بە دەسدرێژی زایۆنیەکان بۆسەر غەززە لەگەڵ دەسپێکرانی خۆلی تازەی وتووێژەکان لە قاهیرە هەمدیسان دەسپێبووەتەوە ولە وڵامی ئەرینی وپۆزتیڤ بە بانگهێشتی میسریەکان ، شاندێک لە بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بە سەرۆکایەتی "خەلیل ئەلحیە" ویەک کەس لە بزوتنەوەی فەتح بەڕێبەرایەتی ڕوحی فتوح وکەسی سێهەم لە بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی محەممەد ئەلهیندی سەفەریان کرد بۆ قاهیرە.