کانونی یه‌که‌م 01, 2024 16:56 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان : هۆکاری شەڕلە حەلەب ولوبنان یەکێکە

سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان بە پیداگری لەسەر ئەمەکە گروپە تەکفیریەکان لە کاتی دەسپێکرانی شەڕی غەززە لەکوێ بوون وتی کە هۆکاری شەڕلە لوبنان وسووریا یەکێکە .

ئەمیل لحود سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان لە بیروڕادەربڕینێکدا وتی : زیاتر لە یەک دەیە لەمەوپیش وتمان کە مەبەست لە شەڕلەدژی سووریا دامەزرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی تازەیە کە فەرمانبەری دۆژمنی زایۆنی بێت ولە ماف وسنوورەکانی خۆی کەمتەرخەمی بکات، کاتێک ئەم قسانەمان دەکرد تاوانباردەکراین بە لاینگری بەڵام باشترین شایەت لەسەر قسەکانی ئێمە ڕووداوەکانی ئەمڕۆیە، هەر کە شەڕی لوبنان کۆتایی هات شەڕی سووریا دەسپێبوو. ئەم پرس ومەسەلە دەسەلمینێت کە هۆکار یەکێکە ، لێرە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ولەوێ بە واسیتە . بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا فەرماندەری گشتی سوپا وهێزەچەکدارەکانی سووریا پیداگرتووە کە بەرنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستەکان بە سەرکەوتن ومسۆگەرانە لەجەریان دایە وبەزوویی دژە پەلامار بۆوەرگرتنەوەی هەمووناوچەکان وپاکتاوکردنی لە تیرۆریستەکان ، دەسپێدەکات.

 

 

سەرپەیڤ