یونیفێل خوازیاری چونەدەری سوپای زایۆنی لە لوبنان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434361-یونیفێل_خوازیاری_چونەدەری_سوپای_زایۆنی_لە_لوبنان_لە_کاتی_دیاریکراوی_خۆیدا_بوو
دوابەدوای بنپێکرانی بێوچانی ئاگربڕ لە لایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی هاوپیوەند بە بڕیاری ئەم ڕژێمە لە سەر مانەوەی درێژخایەن لە لوبناندا،.یونیفێل لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری چوونەدەری لە لوبنان لە کاتی دیاریکراودا بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2024 13:50 Asia/Tehran
  • یونیفێل خوازیاری چونەدەری سوپای زایۆنی لە لوبنان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بوو

دوابەدوای بنپێکرانی بێوچانی ئاگربڕ لە لایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی هاوپیوەند بە بڕیاری ئەم ڕژێمە لە سەر مانەوەی درێژخایەن لە لوبناندا،.یونیفێل لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری چوونەدەری لە لوبنان لە کاتی دیاریکراودا بوو.

هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە باشووری لوبنان (یونیفێڵ) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نیگەرانی لە بەردەوامبوونی خاپوور کردنی ناوچە ئاوەدانەکان، زەوی و زاری کشت و کاڵ و تۆڕەکانی جادە و ڕێگا و بانی باشووری لوبنان بە دەستی سوپای ڕژێمی زایۆنیەوە لە ئارادایە کە لەراستیدا بنپێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ـە. یونیفێل جەختی کرد: هەر چەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانە کە مەترسییە لە سەر ڕێککەوتننامە سست و لەرزۆکەکەی ئاگربڕ، دەبێ کۆتایی پێهێندرێ.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە داوا لە سوپای ئیسراییل دەکەین کە لە کاتی دیاریکراودا باشووری لوبنان بەجێبێڵێ. ژێدەرە هەواڵییەکان ئەمڕۆ راپۆرتیان داوە کە تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ یەکەم جار پاش شەڕی ٣٣ ڕۆژە چوونە نێو دۆڵی ئەلحوجەیر لە باشووری لوبنان.