خۆپیشاندان لە پارێزگای سەعدەی یەمەن بۆ پشتیوانی لە غەزە
کانونی دوھەم 10, 2025 15:50 Asia/Tehran
دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین ڕژانە سەر شەقامەکان.
دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ لەژێر دروشمی "بە خەبات لە ڕێگای خودا و یارمەتیدانی خەڵکی غەززە، ڕووبەڕووی هەموو ستەمکاران دەبینەوە" خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەرانی یەمەن چەندین جار جەختیان لە خۆڕاگری خۆیان لە بەرامبەر دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا تا گەیشتن بە سەرکەوتن کردەوە. ئەوان جەختیان لەسەر هەڵوێستی بەردەوامی یەمەن لە پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و خۆڕاگرییان کردەوە. بەپێی هەواڵێکی دیکە لە یەمەنەوە، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ١٢ پەلاماریان بۆ سەر ناوچەی حەرف سه فیان لە پارێزگای عیمران لە باکووری یەمەن ئەنجامداوە .