هێرشی یەمەن بۆ سەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بۆ پێنجەمین جار لە دەریای سووردا هێرشیان کردۆتە سەر پاپۆڕی "یو ئێس ئێس هەری ترۆمەن".
سەرتێپ یەحیا سەریع وتی: لە دواین شەڕ و پێکدادانماندا کۆپاپۆڕی ئەمریکاییمان لە باکووری دەریای سوور بە مووشەکی کرووز و درۆن داوەتە بەر هێرش.
یەحیا سەریع هەروەها پێی داگرت لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن تا کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانەکانی ئەم ڕژێمە لە کەرتی غەززە و هەڵگیرانی گەمارۆ لەسەر ئەم ناوچەیە. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە لە ئاراستەی پاڵپشتیکردنی گەلی مەزڵومی یەمەن و خەباتکارانی لە کاردانەوە بە قەتڵوعامی گەلی مەزڵوومی فەلەستین لە کەرتی غەززە چەند هەڵمەتی سەربازیمان ئەنجام داوە کە گرینگترینیان هێرشکردنە سەر پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی ئێس ئێس هەری ترۆمەن و چەند پاپۆڕی دیکەی سەر بە ئەو هێزانە لە ناوچەی باکووری دەریا سوور بووە، بە چەند مووشەکی باڵدار و درۆن.