شوبات 13, 2025 15:37 Asia/Tehran
  • داکۆکی وپشتیوانی ئەلئەزهەرلە خەڵکی غەززە

داکۆکی وپشتیوانی ئەلئەزهەرلە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززەبەبێ دەرکرانی خەڵکی ئەم ناوچە

ئەلئەزهەرخوازیاری داکۆکی وپشتیوانی لە هەڵوێستی میسری وعەرەبی لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە بوو بە مەرجی مانەوەی نەتەوەی فەلەستین لەم ناوچە وبەرزبوونەوەی ئاستی گوشارەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەکەرتی غەززە.

عەلئەزهەرلە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هیچکەس ناتوانێ نەتەوەی فەلەستین ناچاربکات بە پیشنیاری ئاوەها وهەموو جیهان دەبێ مافی فەلەستینیەکان بۆ ژیان لە ناوسەرزەوینەکەیان ودامەزرانی وڵاتی سەربەخۆیان بە پێتەختی قودسی پیرۆز بە ڕەسمیەت بناسن. ئەلئەزهەر لەهەمووڕێبەرانی عەرەبی وئیسلامی داوای کرد لەگەڵ گەڵاڵەی دەرکرانی فەلەستینیەکان کەمەبەست لەناوبردنی پرس ومەسەلەی فەلەستین لە ڕێگەی بەزوورەملی بەجێ هێشتنی زێدونیشتمانەکەیانە وساڵەهایە لەوێ ژیاون ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.

وتیشی: کەمتەرخەمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە داکۆکی وپشتیوانی لە زۆڵملێکراوان هەموو جیهانی بەرەو بێ سەقامی هان داوە وئەوێ کردووە بە دارستانێکی ڕاستەقینە کە زۆربێژان مافی کەسانی لاوازوناتەوان پیشیل دەکەن.

 

سەرپەیڤ