خۆپیشاندانی بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب بەدژی نتانیاهو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435839-خۆپیشاندانی_بنەماڵەی_یەخسیرانی_زایۆنیستی_لە_تەل_ئەبیب_بەدژی_نتانیاهو
بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیست بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک داوایان لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد پێبەندی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بێت بۆ گواستنەوەی دیلەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2025 14:53 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب بەدژی نتانیاهو

بنەماڵەی یەخسیرانی زایۆنیست بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک داوایان لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد پێبەندی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بێت بۆ گواستنەوەی دیلەکان .

بنەماڵەی یەخسیرانی زایونیست لە غەززە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە تەل ئەبیبی پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی شەقامی سەرەکی ئەم شارەیان داخست.

خۆپیشاندەران داوایان لە کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی کرد مامەڵەی خۆیان لەگەڵ حەماس لەسەر گواستنەوەی دیلەکان درێژە پێ بدەن.

کەناڵی سێزدەی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە  لە لێکدانەوەی قۆناخی دووەمی ڕێککەوتنی ئازاد کردنی دیلەکانی ئیسرائیلی لە کابینە خۆی بواردووە و ئەم پرسەی پێ وشوێن نەگرتووە.