وەزیری بەرگریی یەمەن: سورپرایزی گەورەمان بۆ دوژمن هەیە
وەزیری بەرگریی یەمەن وتی: هێزە چەکدارەکانمان ئەمڕۆ هێزێکی بەتوانا و لێهاتوون و زاڵبوون بەسەریاندا ئەستەمە.
محەممەد ناسر ئەلعاتفی وەزیری بەرگریی یەمەن ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئەمڕۆکە هێزێکی بەتوانا و لێهاتوون و سەرکەوتن بە سەر ئەم هێزانە گەلێک ئەستەمە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە چەکدارەکانمان توانای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورەیان هەیە نەک هەر بۆ یەمەن، بەڵکو بۆ پرسە گرینگەکانی ئومەتی ئیسلامیش کە لە سەرووی هەموویانەوە پرسی فەلەستینە.
ئەلعاتفی وتیشی: لە بواری پیشەسازی سەربازی و کەرستەی جەنگیدا، سورپرایزی گەورە و بەرفراوانمان هەیە کە دوژمنمان تووشی سەرسوڕمان دەکات و دۆستانمان خۆشحاڵ. ناوبراو وتیشی: پەلامارەکانی ئەمریکا کاریگەری دانانێتە سەر هەڵوێستی یەمەن و تواناکانی ولاتەکەمان و نایشتوانێ ویست و ورەی بەرزی گەلی یەمەن تێکشکێنێ.