کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا : " ئەولەویەت" چوونە دەری دوژمنی زایۆنی لە لوبنانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438349-کاربەدەستێکی_حیزبوڵڵا_ئەولەویەت_چوونە_دەری_دوژمنی_زایۆنی_لە_لوبنانە
ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لوبنان لە پەرلەمان جەختی کرد ئێستاکە، ئەولەویەتی ئێمە چوونە دەری ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنانە .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
نیسان 28, 2025 13:39 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا :

ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لوبنان لە پەرلەمان جەختی کرد ئێستاکە، ئەولەویەتی ئێمە چوونە دەری ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنانە .

" عەلی فەیاز" وتی بڕیک لە ناوخۆدا پیداگری ئەکەن دەوری هەسپی  ترووا  بگیڕن وڕێگا بۆ زەخت وگوشاری سیاسی وسەربازی نێودەوڵەتی لەدژی لوبنان وخۆڕاگری هەمووار ئەکەن . ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری  بە خۆڕاگری لە پەرلەمان وتی بە گشتیی مەبەست لوبنانە و دەیانهەوێ لوبنان لە بوونی هێز ودەسەڵاتی بەرگریانەی خۆی بێوەری بکەن. ناوبراو وتی کردنە ئامانجی  خۆڕاگریش لە چوارچیوەی پەلاماربۆ سەر سەروەری ، سەربەخۆیی وکرامەتی نیشتمانی لوبنانە. ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی لوبنان وتی ئەولەویەتی بنەڕەتی ئەمەیە کە دوژمنی زایۆنی لە سەرزەوینی ئێمە پاشەکشە بکات وتیرۆرەکان ڕابگرێت.