لێپریسنەوەی نەتانیاهۆ لەبەر دۆسییەی گەندەڵی دراوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439373-لێپریسنەوەی_نەتانیاهۆ_لەبەر_دۆسییەی_گەندەڵی_دراوی
سی و شەشەمین کۆبوونەوەی دادگەییکرانی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی گەندەڵی دراوی ئەمڕۆ لە فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-06-03T12:23:46+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • لێپریسنەوەی نەتانیاهۆ لەبەر دۆسییەی گەندەڵی دراوی

سی و شەشەمین کۆبوونەوەی دادگەییکرانی "بنیامین نەتانیاهۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە تۆمەتی گەندەڵی دراوی ئەمڕۆ لە فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوەچوو.

نوێنەرانی دادستێنی لەم کۆبوونەوەیەدا نەتانیاهۆیان خستە بەر لێپرسینەوە لەبەر گەندەڵی دراویی ناسراو بە دۆسییەی ٤٠٠٠"، سەبارەت بە مەسەلەی کۆمپانیای «بێزێک – ڤالا» . نەتانیاهۆ جیا لە ساختەکاری و متمانەشکاندن، تۆمەتباریشە بە بەرتیلدان لەم دۆسییەیەدا. لێکۆڵینەوەی سەرەکی سەبارەت بە نەتانیاهۆ نزیکەی پێنج مانگی خایاندووە و چاوەڕێ دەکرێ وەبەر لێپرسینەوە خستنیشی تا ساڵی ٢٠٢٦ واتە تا ساڵێکی تر هەر بەردەوام بێ.