خۆپیشاندانی دژی نەتانیاهۆ لە تلاڤیڤ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439511-خۆپیشاندانی_دژی_نەتانیاهۆ_لە_تلاڤیڤ
بنەماڵەی زیندانیانی ئیسراییلی لە قودسی داگیرکراو و چەن ناوچەیەکی دیکەیش دژ بە نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2025 10:52 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژی نەتانیاهۆ لە تلاڤیڤ

بنەماڵەی زیندانیانی ئیسراییلی لە قودسی داگیرکراو و چەن ناوچەیەکی دیکەیش دژ بە نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.

خۆپیشاندەران نەتانیاهۆیان بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بە شکستهێنانی دانوستانەکانی سەبارەت بە ئازادیی دەستبەسەرکراوان و وەستانی شەڕ؛ ئەوان خوازیاری وەلانرانی نەتانیاهۆ لە سەر دەسەڵات و ڕووخانی کابینەکەی بوون. پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی بە هاوکاریی ناوەندە نارازییەکان لە ڕژێمی زایۆنیدا هەوڵ دەدەن گوشارێکی زیاتر بێننە ئاراوە بۆ لەسەر دەسەڵات نەهێشتنی نەتانیاهۆ. لەم نێوانەدا پارتەکانی سەر بە حەریدییەکان هەڕەشە دەکەن لە کابینە دەکشێنەوە و کنێسێت هەڵدەوەشێننەوە.