پەلاماری کوماندوە زایۆنییەکان بۆ سەر کەشتی مادلین؛سەرنشینەکانی ڕفێندران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439549-پەلاماری_کوماندوە_زایۆنییەکان_بۆ_سەر_کەشتی_مادلین_سەرنشینەکانی_ڕفێندران
کەشتی مادلین کە هەڵگری چالاکانی مافی مڕۆڤ و یارمەتی مرۆیی بوو لە حاڵێکدا کە بە نیاز بوو خۆی بگەینێتە کەنارەکانی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ڕفێندرا.
(last modified 2025-06-09T12:17:23+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2025 12:43 Asia/Tehran
  • پەلاماری کوماندوە زایۆنییەکان بۆ سەر کەشتی مادلین؛سەرنشینەکانی ڕفێندران

کەشتی مادلین کە هەڵگری چالاکانی مافی مڕۆڤ و یارمەتی مرۆیی بوو لە حاڵێکدا کە بە نیاز بوو خۆی بگەینێتە کەنارەکانی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ڕفێندرا.

ڕیما حەسەن نوێنەری پەرلەمانی ئوروپا کە لەو کەشتییەدا بوو جەختی کرد خۆفڕێکی زایونی  بەسەر کەشتیی مادلیندا فڕی و شلەیەکی سپی کە  دیار نییە چی بووە  بەسەر کەشتییەکەدا ڕژاند. سەرنشینانی کەشتیی مادلین ڕایانگەیاند کە سوپای زایۆنیستی  ئەو کەشتییەیان کونتڕوڵ کردووە. پەیوەندی لەگەڵ سەرنشینانی کەشتییەکە پچڕاوە. میدیاکانی عیبری زمان هەواڵی  گەیشتنی  کەشتییە ڕفێنراوەکەی مادلینیان بۆ بەندەری ئەشدۆد لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند ووتیان کە ڕژێمی زایۆنی بە نیازە سەرنشینانی ئەو کەشتییە زیندانی بکات. ئەم کارەی  ڕژێمی زایۆنی ڕووبەڕووی  ناڕەزایەتی توندی جیهانی بووەتەوە .