نووسینگەی نەتانیاهۆ لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان کراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439961-نووسینگەی_نەتانیاهۆ_لەلایەن_ئێرانەوە_بۆردومان_کراوە
سوپای داگیرکەری ئیسراییل دانی ناوە بەوەیدا کە نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ لە "ئێلکارییە" (بنکەی وەزارەتی شەڕ) لە شەڕەکەی ئەمدواییەدا کەوتۆتە بەر مووشەکی ئێرانی.
(last modified 2025-07-08T13:26:06+00:00 )
ته‌مووز 08, 2025 14:11 Asia/Tehran
  • نووسینگەی نەتانیاهۆ لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان کراوە

سوپای داگیرکەری ئیسراییل دانی ناوە بەوەیدا کە نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ لە "ئێلکارییە" (بنکەی وەزارەتی شەڕ) لە شەڕەکەی ئەمدواییەدا کەوتۆتە بەر مووشەکی ئێرانی.

میدیا ئیسراییلییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم نووسینگەیە لەبەر پێویستیی بە چاککردنەوە و نۆژەنکرانەوە، دادەخرێت. شایانی باسە کە لە یەکەم ڕۆژانی شەڕدا  مووشەکی بەلێشاوی ئێرانی دابارییە سەر ناوەڕاستی تلاڤیڤ لە ناوچەی نزیک بە بنکەی وەزارەتی شەڕ و کاربەدەستان لەوە کاتەدا کۆنترۆڵێکی تەواویان کرد بە سەر ئەم ڕووداوەدا و هێزی فریاگوزاری، ئامبوڵانس و هێزەکانی ئاگرکوژێن بەشێوەیەکی بەربڵاو لە سەرانسەری ناوچەکە سەقامگیر ببوون. لە کاتێکدا کە میدیا عبرییەکان بە بێ ناو بردنی شوێنەکە، تەنیا دەیانگوت سایتێکی ستراتژیک و یەکجار گرنگ بۆردومان کراوە.