خۆ کوشتنی سەربازێکی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440155-خۆ_کوشتنی_سەربازێکی_دیکەی_ڕژێمی_زایۆنیستی
دوابەدوای خۆکوشتنی چوارەمین سەربازی زایۆنیست لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتەی ڕابردوودا، خۆکوشتن لەنێو سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی سەندووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 16, 2025 12:33 Asia/Tehran
  • خۆ کوشتنی سەربازێکی دیکەی ڕژێمی زایۆنیستی

دوابەدوای خۆکوشتنی چوارەمین سەربازی زایۆنیست لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتەی ڕابردوودا، خۆکوشتن لەنێو سوپای ڕژێمی زایۆنیستی پەرەی سەندووە.

ڕۆژنامەی هائارێتس ڕایگەیاند: سەربازێکی ئەندامی هێزی ئاسمانی  بە تەقەکردن لە خۆی  کۆتایی بە ژیانی خۆی  هێنا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سەربازە لەیەکێک لە بنکەکانی سوپا لە باشوور، خۆی  کوشتووە.

بەرلەمەش ڕۆژی دووشەممە سەرچاوەکانی زایۆنیستی ڕایانگەیاند بوو کە سەربازێکی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە بنکەیەکی سەربازی لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان خۆی کوشتووە.

سەرچاوە زایۆنیستەکان ڕۆژی هەینیش ڕایانگەیاند بوو تەرمی سەربازێکی سی ساڵانی سوپای ئیسرائیل کە بە زەبری گوللە کوژرا بوو لە ناوچەی کەفتار تەبواح  لە کەرتی ڕۆژاوایی دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی زایۆنیستی لە دەستپێکی شەڕ بە دژی کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئوکتوبەری ساڵی 2023 ەوە تائێستا چل و چوار سەربازی زایۆنیست  بە هۆی نەخۆشی دەروونی لەبەر شەڕ، خۆیان کوشتووە.