٥٠%ی سەربازانی بریندار تووشی کێشەی دەروونی بوونە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i441156-٥٠_ی_سەربازانی_بریندار_تووشی_کێشەی_دەروونی_بوونە
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە نزیکەی نیوەی ئەو سەربازانەی لە شەڕی غەززەدا بریندار بوونە تووشی کێشە و گرێی دەروونی بوونە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئاب 27, 2025 16:29 Asia/Tehran
  • ٥٠%ی سەربازانی بریندار تووشی کێشەی دەروونی بوونە

سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە نزیکەی نیوەی ئەو سەربازانەی لە شەڕی غەززەدا بریندار بوونە تووشی کێشە و گرێی دەروونی بوونە.

سەربازانی سوپای ڕژێمی زایۆنی کە لە شەڕی غەززەدا بریندار بوونە لەبەردەم وەزارەتی شەڕی ئەم ڕژێمەدا کۆبوونەوە و خوازیاری یەکسانی و هەروەها وەرگرتنی ڕاژەکاریی دەرمانی و چارەسەریی پزشکی بوون. بەشی چارەسەریی دەروونی سەر بە وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنی بڵاوی کردۆتەوە کە ئێستاکە نزیکەی ٨٠ هەزار ئەفسەر و  سەربازی برینداری سوپا چارەسەر وەردەگرن کە لەو هەژمارە نزیکەی نیوەیان تووشی کێشەی دەروونی بوونە. ئەم ناوەندە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژماری بانی هێزی بریندار و زەبرلێکەوتووی سوپا و زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێویاندا بۆتە مەترسییەکی گەورە بۆ ئەم ڕژێمە.