بەردەوامی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەرکەرتی ڕۆژاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442567-بەردەوامی_پەلامارەکانی_زایۆنییەکان_بۆ_سەرکەرتی_ڕۆژاوا
لە درێژەی بنپێکرانی ئاگربەس لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە غەززە، داگیرکەران لە هەنگاوێکی تازەدا دەستیان داوەتە تۆپبارانکردنی ناوچەگەلێکی کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2025 14:48 Asia/Tehran
  • بەردەوامی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەرکەرتی ڕۆژاوا

لە درێژەی بنپێکرانی ئاگربەس لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە غەززە، داگیرکەران لە هەنگاوێکی تازەدا دەستیان داوەتە تۆپبارانکردنی ناوچەگەلێکی کەرتی غەززە.

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوایش ٧ کەس شەهید بوون.لەو کاتەوە ئاگربەس ڕاگەیەندراوە لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا ٢٣٦ کەس شەهیدبوون و ٦٠٠ کەسیش بریندار.ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، تا ئێستا بۆ ٦٨ هەزار و ٨٦٥ کەس هەڵکشاوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٠ هەزار و ٦٧٠ کەس.  هەروەها وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەس لە غەززە گیرۆدەی نەخۆشیگەلی درێژخایەنن، ڕژێمی داگیرکەریش پێش دەگرێت بە هاتنی یارمەتی تەندروستی و دەرمانی بۆ نێو کەرتی غەززە، کە بە نەگەیشتنی ئەم یارمەتییانەیش دۆخی تەندروستی نەخۆشان نالەبار دەبێت.