درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوور و ڕوژهەڵاتی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443308-درێژەی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆ_سەر_باشوور_و_ڕوژهەڵاتی_لوبنان
سەرچاوە مێدیاییەکانی لوبنان درێژەی پەلامارە کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-12-12T11:53:43+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 12, 2025 11:57 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوور و ڕوژهەڵاتی لوبنان

سەرچاوە مێدیاییەکانی لوبنان درێژەی پەلامارە کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند.

میدیاکانی لوبنان  ڕاپۆڕتی  سێ  پەلاماری ئاسمانی  ڕژێمی زایونی بۆ سەر بەرزاییەکانی ڕەیحان و سێ  پەلاماری  ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی تەبنا و  پەلامارێکی  ئاسمانی  بۆ سەر ناوچەی حومیناینی ئەو وڵاتەیان ڕاگەیاند . بەگوێرەی  ڕاپوڕتی ئەو میدیاگەلە  ناوچەی قەڵا میس، لە نێوان هەردوو ناوچەی ئەلنەسار و ئەلزاریەش ، دووجار لەلایەن سوپای تیرۆرەوە کراونە ئامانج. تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی  گیانلەدەسداوان  یان ڕادەی ئەگەری زیانەکانی ئەم  پەلامارانە بڵاونەکراوەتەوە. حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو  پەلامارانە ، بە بەرپرسانی لوبنانی ڕاگەیاند کە ئیمتیازدانی  لوبنان،  پەلامارەکانی  ڕژێمی زایۆنی ڕاناگرێت.