ئادار 10, 2021 22:35 Asia/Tehran
  •  جێژنی مەبعەسی ڕەسوڵی سەردار(ص)

پیرۆزبایی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی مارسی ٢٠٢١، مەبعەسی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص)ـە.

 جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)، گەورەترین جێژنی موسڵمانانی جیھان

جێژنی مەبعەس ئەو ڕۆژەیە کە حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) لە تەمەنی چل ساڵان دا لە ئەشکەوتی «حەرا» بە ھۆی حەزرەتی جیرائیل و لە لایەن خوداوەندەوە بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا.

بەڕێزی وەکو دوایین نێردراو لە ڕیزی پێغەمبەرانی مەزنی ئیلاھی لە ٢٧ی مانگی ڕەجەبی ساڵی چلی «عامولفیل» بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا ھەتا ئەو کۆمەڵگا جاھیلەی کە نوقمی نەزانی و ڕەوشت نزمی بوو بەرەو ئاکاری جوان، کەرامەتی مرۆڤی و عیززەتی نەفس بانگێشتن بکات.

پیرۆزبایی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص)

دەبێ بیعسەتی پێغەمبەری سەردار(ص) بە دەستپێکی گەورەترین شارستانیەتی ئیسلامی و ئاکاریی جیھان بزاندرێت کە مرۆڤەکانی بە درێژتیی مێژوو لە گەندەڵیی بیروباوەڕو ھزری ڕاپسکاند.

پێغەمبەری مەزنی ئیسلام بە موعجیزەو پەرجووی قورئانی پیرۆز وەکو باشترین و تۆکمەترین کتێبی ئاسمانی ھەڵبژێردرا، ھەڵبژێردرانێک کە لە ڕاستی دا بڵوبوونەوەی ڕوناکایی و دەرکەوتنی بەھاوبایەخە مرۆڤیەکان لە گۆڕەپانی ژیانی مرۆڤایەتی بوو.

گەورەترین جێژنی موسڵمانانی جیھان

بەڕێزی بە ھێنانی پەڕتوکی ئاسمانیی قورئان، چەمک گەلێکی تازە لەوانە ڕێزنان لە ژنان و کچان، خەباتی دژی ستەم و بتپەرستی، یارمەتی دانی ھاوچەشن، تەوحیدو تاقانەپەرستی و ئاکاری بەرزی لە نێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا برەو پێ داو ڕێگای گەییشتنی مرۆڤەکان بە بەختیاریی دنیاودواڕۆژی ڕوون کردەوە.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی گەورەترین جێژنی موسڵمانانی جیھان، ساڵگەڕی بیعسەتی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) لە تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.

سەرپەیڤ