ئاب 01, 2020 23:21 Asia/Tehran
  • نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێم

ئەمرۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکانی هەرێم بڵاوکردەوە

 

بەگوێرەی ئامارەکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 277 توشبوی نوێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە زۆرترینیان لە هەولێر بوون و کەمترین توشبووش لە سلێمانی تۆمارکراوە.

لە کۆی هەزار و 175 پشکنینی نوێ لە هەولێر 202 توشبوی نوێ  تۆمارکراوە، لە سلیمانیش 311 پشکنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 23 توشبوو دەستنیشانکراوە.

هاوکات لە پارێزگای دهۆک 964 پشکنین  ئەنجامدراوە و 49 توشبوی نوێش دەستنیشانکراوە.

لە هەمان ماوەدا 10 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، کە 7 یان لە هەولێربووە و 2 لە ئیدارەی سلێمانی و دوانیش لە گەرمیان تۆمارکراوە.

سەبارەت بە ئاماری ئەو توشبووانەی چاکبوونەوە ئاماژە بەوەکراوە، لە سەرجەم پارێزگا و شارۆکەکانی هەرێم 84 حالەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

 

 

سەرپەیڤ