ئاب 10, 2020 16:48 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستان 508 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

-وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 508 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 166 کەسیش چاکبونەتەوە و 17 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا سێ هەزار و 35 پشکنینی نوێی کۆرۆنا ئەنجامدراون، هەزار و 608 پشکنین لە هەولێر، 401 پشکنین لە سلێمانی، 165 پشکنین لە گەرمیان، 385 پشکنین لە دهۆک و 45 پکشنین لە هەڵەبجە کراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، 508 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە 278 توشبو لە هەولێر، 97 توشبو لە سلێمانی، 21 لە گەرمیان، 62 توشبو لە راپەڕین، 32 لە دهۆک، 18 لە هەڵەبجە بون، 166 کەسیش چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە، کە 101 کەس لە هەولێر، 32 گەرمیان و 23 لە دهۆک و 10 لە هەڵەبجە بون.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، 17 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کە 13 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی و یەک کەس لە گەرمیان و یەک کەسی دیکەیان لە دهۆک بون.

رونیشیکردەوە، تا ئێستا کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتوەتە 17 هەزار و 547 کەس، 10 هەزار و 309 کەس چاکبونەتەوە و تا ئێستا شەش هەزار و 581 کەس لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان، 657 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ