کانونی یه‌که‌م 05, 2020 22:24 Asia/Tehran
  • بەمزوانە ، گۆڕان و پارتى یه‌کێتى کۆده‌بنه‌وه‌

‌رێکخه‌رى ژورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، ئاماده‌کارى ته‌واو کراوه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان) و ده‌شڵێت:" له‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو کۆبونه‌وه‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێت".

دلێر عه‌بدولخالق، رێکخه‌رى ژورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا بە میدیاکانی هەرێمی گوت : "جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان کۆبوه‌وه‌ و یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌کان دۆخى ژیانى خه‌ڵک و خۆپیشاندانى شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌کو چۆن له‌ راگه‌یه‌ندراوى پێشوش جه‌ختمان لێکرده‌وه‌، ئێمه‌ پشتیوانیى له‌ خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى خه‌ڵک به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نى ده‌که‌ینه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ داخوازیه‌ ره‌واکانیانداین‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند که‌ هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ پارتى  و یه‌کێتیدا بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه‌یه‌ که‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵک کردوه‌، وتیشى:" ئاماده‌کارى ته‌واو کراوه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ى سێ قۆڵى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان) له‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو کۆبونه‌وه‌که‌ ئه‌نجام ده‌درێت".

سەرپەیڤ