نیسان 27, 2021 19:54 Asia/Tehran
  • سەرکۆنسولی ئێران لە ھەولێر: دەستکەوتی گەشتەکەی «زەریف» بۆ عێراق قوڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵاتە

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر پێی داگرت: دەستکەوتی گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەبێتە ھۆی قوڵ بوونەوەی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی دراوسێ.

«نەسروڵڵا ڕەشنودی» ڕۆژی سێ شەممە لە سەروبەندی سەردانەکەی «زەریف» بۆ ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گەشتەکەی زەریف دەبێتە ھۆی ھێزمەندی و قوڵ بوونەوەی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی دراوسێ.نلاوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی سەردانەکەی ئەمڕۆی زەریف بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: ئەمە دووھەمین گەشتی وەزیری دەرەوە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک و لە ماوەی نزیکەی ٩ مانگی ڕدابردوو بۆ ھەرێمی کوردستانەو ئەمەش خۆی لە خۆی دا بەڵگەیەکە بۆ گرینگ بوونی پەیوەندییەکانی ھەردووک لا.

وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی دا بە تایبەت عێراق و ھەرێمی کوردستان گرینگایەتی دادەنێت.

ڕەشنودی جەختی کرد کە بوونی بنکەی جۆربەجۆری گواستنەوە لە سنوورە فەرمی و نێونەتەوەییەکان لە نێوان ھەردووک وڵاتی ئێران و عێراق لەوانە لە ھەرێمی کوردستان لە ھێزمەند کرانی ئەم پەیوەندییە دوو لایەنەیە کاریگەر بووە.

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە گرینگ زانی و ھیواداریی دەربڕی کە دیداری کاربەدەستانی ھەردووک لا ببێتە ھۆی ھێزمەند بوونی پەیوەندییەکان لە بواری جۆربەجۆردا.

سەرپەیڤ