نیسان 28, 2021 01:36 Asia/Tehran
  • پێشوازیی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە وەزیری دەرەوەی ئێران

«مەسروور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە «موحەممەد جەواد زەریف»، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەگوێرەی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی نێوان «مەسروور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و «موحەممەد جەواد زەریف»، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرا، لەسەر بنەمای ڕێز و بەرژوەندی هاوبەش.

لە دیدارەکەدا هەروەها دووپات لە بەرەوپێشبردنی پێوەندی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە.

پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەحێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتیی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو.

سەرپەیڤ