نیسان 28, 2021 12:12 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی زەریف لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانەکەی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێزی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، زەریف لە دیدارەکەدا پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق و ھەروەھا ھەرێمی کوردستانی بە پەیوەندییەکی پتەوو لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش زانی و لە سەر گرینگایەتیی سەقام و ئاسایشتی عێراق و ھەرێمی کوردستان پێی داگرت.

«نێچیرڤان بارزانی»یش لە دیدارەکەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پەیوەندیی قوڵی ھەرێمی کوردستان و ئێران، پەرە پێ دانی ھاوکاری و ھەڵگرتنی ھێندێک لە لەمپەرەکانی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان پێی داگرت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە خوانێکی بەربانگی ناوبراویش دا بەشداریی کرد.

زەریف بەرلەم دیدارەی بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ «مەسرور بارزانی » سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارڕو وتووێژی کرد بوو.

سەرپەیڤ