ئه‌یلوول 05, 2021 14:33 Asia/Tehran
  • پارتی رەتی دەکاتەوە ھێزەکانی پەکەکەی کوشتبێ

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنه‌وه‌یەکی له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه‌ په‌یوه‌ست به‌ کوژرانی حه‌وت چەکداری پەکەکە له‌ خه‌لیفان بڵاو کرده‌وه.

مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنه‌وه‌یێکی له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه‌ بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیێنێت: "ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایێکی نییە و دوورە لە راستی، مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نا یاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان".

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووە، "ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە، لە راگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون، بە گشت لایێکی رادەگەیەنین کە ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایێکی نییە و دوورە لە راستی و، مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نا یاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان".

له ‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی پارتیدا هاتووه‌، "خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیان بداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چییە و پەیوەندییان بەو دەڤەرەوە چییە؟".

سەرپەیڤ