ئادار 06, 2022 07:52 Asia/Tehran
  • پارتیی دیسان رێبەر ئەحمەدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی بەربژێر کردەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریدەکات.

ماجد شەنگالی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بەمیدیای عێراقیی وتووە، پارتی دووبارە ڕێبەر ئەحمەد وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاریدەکات.

بەوتەی ماجد شەنگالی، دوێنێ لەگەڵ سەدرییەکان و سوننەکان بە ئامادەبوونی 265 پەرلەمانتار و بە دەنگی 203 پەرلەمانتار دەرگای خۆ کاندیدکردنیان کردووەتەوە، بەوەش پەیامیان داوە کە ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکە بەردەوامدەبێت.

هەفتەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق تەنیا لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراق دا بێت نەک دەستەی سەرۆکایەتی.

سەرپەیڤ