ئاب 16, 2022 03:17 Asia/Tehran
  • یەکێتیی نیشتیمانی لەپەیامێکدا بۆ پارتی دیموکرات ھیوای ھەوڵی ھاوبەش بۆ نەھێشتنی لەمپەرەکانی بەردەمیان دەخوازێت

مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھیوای ئەوەی خواستووە کە پەیوەندییەکانیان له‌ پێناو ڕه‌واندنه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی که‌له‌سه‌ر رێگه‌ی کاری ھاوبەشیاندا قوت بوونەتەوە، پەرەی پێ بدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی واسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و رایگه‌یاند، هیوادارین 76 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ببێته‌ ده‌رفه‌تێک بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان له‌ پێناو ڕه‌وینه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی گشت ئه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی که‌له‌سه‌ر رێگه‌ی لێکتێگه‌یشتمان له‌کاری هاوبه‌ش له‌کوردستان و عێراقدا هه‌ن.

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌په‌یامێکدا که‌ ئاڕاسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کردووه‌ رایگه‌یاندوه‌: ئومێده‌وارین پرس و جوڵه‌ سیاسیه‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ و عێراق  به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و گشت  ھێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌کانمان به‌ جۆرێک یه‌کبخه‌ین که‌ له‌ قازانجی یه‌کریزی و پێکه‌وه‌یی گه‌له‌که‌ماندا بێت .

لە دەقی پەیامەکەی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ھاتووە: به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 76 ساڵه‌ی  دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌که‌ین و ھیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ ده‌رفه‌تێک بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان  له‌ پێناو ڕه‌وینه‌وه‌ و تێپه‌ڕاندنی گشت ئه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی که‌له‌سه‌ر رێگه‌ی لێکتێگه‌یشتمان له‌ کاری هاوبه‌ش له‌ کوردستان و عێراق  و به‌ تایبه‌تی  له‌رێی گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌تێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی کوردستانی،  حوکمڕانی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری دا دروست بوون .

لە پەیامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە،هه‌ر له‌م یاده‌دا ئومێده‌وارین پرس و جوڵه‌ سیاسیه‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ و عێراق  به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و گشت  ھێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌کانمان به‌ جۆرێک یه‌کبخه‌ین که‌ له‌ قازانجی یه‌کریزی و پێکه‌وه‌یی گه‌له‌که‌ماندا بێت ، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌غدا به‌ یه‌ک پاکێجی نیشتمانی و کوردستانییه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستای عێراق ببینه‌وه‌ بۆ ده‌ربازکردنی وڵات له‌و دۆخه‌ی تێی که‌وتووه‌.

سەرپەیڤ