تاڵەبانی: ئامانجمان یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراقە
«بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاوی کەت بە «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاوی کەت بە «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق و لە دیدارەکەدا لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان وتووێژ کراو جەخت لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار و گفتوگۆی بونیادنەرانە کرایەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،«بافڵ تاڵەبانی» ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد و وتیشی: ئامانجی ئێمە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراقە. دەمانەوێت هەموولایەک بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆیان هەڵگرن، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن و هەوڵی دروستکردنی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان بدەن کە شایستەی ژیانێکی باشتر و خزمەتگوزاریی زیاترن.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کە بە میوانداریی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بەڕێوەبرا،گەییشتە بەغدا .
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش «بافڵ تاڵەبانی» لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرۆک کۆتلە سیاسییەکان لەوانە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق کۆبووەوە.