کاتی بەڕێوەچوونی وتووێژی نێوان یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری کرا
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە بڕیارە سەرەتای حەوتەی داهاتوو دوو لایەنی یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئاستی مەکتەبە سیاسییەکانیان دانیشتنێک بەڕێوەبەرن و دۆخ و بوارو بەستێن بۆ دامەزرانی کۆبوونەوە و دانیشتن لەئاستی باڵاترو چەسپاندنی ئۆقرەیی و کاروکردەی باشتر و قەبووڵ کراو خۆش بکەن.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە دانی بەوەش دا نا کە یەکێ لە داواکارییەکانی شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «بیرت مەکگۆرک» هاوڕی لەگەڵ سەرکۆنسۆل و ئەو نوێنەرانەی وڵاتانی جۆربەجۆر کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەم دوو پارتە دیداریان کردووە ، ئەمەبوو کە ھەردووک لایەنەکە پێکەوە بۆ کۆتایی ھێنان بە دۆخی ئێستاکە، وتووێژ بکەن وبەڕێککەوتن بگەن. ڕٶژی دووشەمەیش «بافڵ تاڵەبانی» لە دانیشتنێکدا کە لەگەڵ سەرکردەکانی بزوتنەوەی گوڕان ئەنجامی دا ڕایگەیاند کە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دانۆستان ووتووێژ بکەن.
هاوکات یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی شڵەژاوی و ناکۆکیی پێوەندی ئەم پارتە لەگەڵ یەکێیتی نیشتمانیی کوردستانی کردووە. «عەلی فەیلی» لەوتووێژلەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی «ئەلفۆرات»ی عێراق بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە پێوەندیی نێوان پارتی و یەکێتیی پێوەندییەکی زۆرشڵەژاوو قەیراناوییە وهەوڵ وتەقالا بۆنزیک بوونەوەی پێوەندی نێوان ئەم دوو پارتە کوردستانییە لەئارا دایە ، وتیشی: ئێمە خوازیاری قوول بوونەوەی قەیرانەکان نین و چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە لەلایەن ئاوەزمەندانی ھەردووک لایەنەکەوە داوا دەکەین .