سودانی لە ھەولێرە
«محەمەد شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەییشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و «مەسرور مەسعود بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق به سهرۆکایهتیی شاندێکی باڵای حکومهتهکهی گهییشته فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لهلایهن شاندێکی ههرێمی کوردستان به سهرۆکایهتیی «مهسرور مەسعود بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لێکرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار وایە لەم سەردانەی دا لەگەڵ «بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور مەسعود بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و «مەسعود مستەفا بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆ ببێتەوە.
«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی کە بە دروشمی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانییە نوێیەکان)، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (15، 16)ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە.
لە دیداری سلێمانیدا تیشک دەخرێتە سەر پرسە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشور کە لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان (IRIS) بەڕێوە دەچێت.