نیسان 20, 2023 20:01 Asia/Tehran
  • سبەینێ لە ھەرێمی کوردستاندا جەژنە

سبەینێ ھەینی لە ھەرێمی کوردستاندا وەک جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی مانگی شەوودال دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سبەینێ ھەینی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «پشتیوان سادق» وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەبەر هەبوونی بەڵگەی شەرعیی پێویست، مانگ لەئاسمانی هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە، بەم پێیە سبەینێ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر ھەر لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ئاپریلی ھەتا ٢٤ی ئاپریل وەک پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند بوو.

جێگای ئاماژەیە نوسینگەی ئایەتوڵڵا «سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لە ڕایگەیاندووە سبەینێ ھەینی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

سەرپەیڤ