نیسان 20, 2023 20:18 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی کرد

«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.

«مەسرور بارزانی» لە درێژەی پەیامەکەی دا ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە، بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان دا.

جێگای ئاماژەیە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە «پشتیوان سادق» وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو تیای دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لەبەر هەبوونی بەڵگەی شەرعیی پێویست، مانگ لەئاسمانی هەرێمی کوردستان دەرکەوتووەو بەم پێیە سبەینێ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

سەرپەیڤ