ئادار 31, 2024 12:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ویفاقی عێراق ڕایگەیاند کە پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی و دەزگای هەواڵگری ئەو ڕژیمە میژویەکی دورودرێژی هەیەو بابەتێکی سەلماوەو هیچ پێویستی بە بەڵگەش نیە.

هاشم حبووبی وتی کە لە کەس شاراوە نیە کە پەیوەندی مێژویی نێوان بنەماڵەی بارزانی بەتایبەت و پارتی دیموکڕاتی کوردستان بەگشتی و لەگەڵ دەزگا هەواڵگریەکەی واتە مووساد لەکەس شاراوە نیەو وتیشی مووساد لەهەوڵ دایە بۆ لێکبڵاوکردنی حکومەتەکانی سووریاو لوبنان و عێراق، چونکا ئەو حکومەتانە هۆکاری دڵگرانی ئەو ڕژیمەن و بە مەترسی بۆسەر مانەوەی ئەو ڕژیمە ئەویش لەبەر نایاسایی بوونەکەی لەسەر خاکی فەلەستین دێنە ئەژمار.

ناوبراو وتی: بوونی مووسادی ڕژیمی زایۆنیستی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پەیوەندیەکەی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی جگە لە خاوەنداریەتی لق و پۆی شاراوە، کە بۆ لاوازکردنی وڵاتانی ناوچەکە چالاکی دەکەن، هۆکاری دڵگرانی و هەڕەشەیەکی بەردەوامیشن لەسەر پرۆسەی ڕامیاری عێراق.

سەرپەیڤ