-
مردنی ٥٠ دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانی تایبەت بە کۆچبەران لە ئەمریکا
ئهیلوول 08, 2026 16:27لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ گەڕاوەتەوە بۆ کۆشکی سپی، نزیکەی ٥٠ دەستگیرکراو لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا کە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەڕێوەدەبرێن، گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش شەپۆلی ئیدانە و شەرمەزار کرانی جیهانی بەدواوە بووە.
-
نوێنەری پێشووی عێراق: واشنگتۆن بۆ سەپاندنی شەرتەکانی، کەمڵانی کابینەی بەبارمتە گرتووە
ئهیلوول 05, 2026 18:12نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق، لەقاوی دا، ئەمریکا بەخستنەژێر گوشاری حکومەتی عێراق، کەمڵانی کابینەی تازەی بە قەبووڵکردنی شەرتەکانی واشنگتۆن مەرجدار کردووە، شەرت و مەرجێک کە ئامانجی یەکجاریی، چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان لە عێراق ڕادەگەیێندرێ.
-
چوونەسەری ئاستی نەفرەت و بێزاریی لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا
ئهیلوول 05, 2026 17:29ڕاپرسییە تازەکان دەریدەخەن، نەفرەت لە ترەمپ لەنێو خەڵکی ئەمریکادا، تادێ زیاتر دەبێ.
-
تووڕەیی سێناتۆری ئەمریکی لە لێدوانی جێگری ترەمپ لەبارەی شەڕ دژی ئێران
ئهیلوول 05, 2026 17:26"بێرنی سەندرز" سێناتۆری ئەمریکی بەتوندی ڕەخنەی گرت لەو قسەی "جی دی ڤەنس" کە شەڕ لەگەڵ ئێرانی بە "شەڕ" نەزانیبوو.
-
بەقائی ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی شەڕ
ئهیلوول 05, 2026 16:16وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە خەڵکی ئەمریکا وتی: ڕێگەمەدەن بتانکەن بە هێزی پیادەی بەرەی شەڕ ، شەڕێک کە هەرگیز ئێوە هەڵتان نەبژاردووە.
-
ڕۆیتێرز: مووشەکی ئەمریکایی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە ئێرانی پێکاوە
ئهیلوول 04, 2026 17:44ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە چوار کارناسی چەک و کەرەستەی جەنگی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا راستەوخۆ ئاهەنگی زەماوەند و هاوسەرگریی لە سیریکی ئێرانی پێکاوە. چاک شۆمەر ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایش خوازیاری دەسپێبوونی لێکۆڵینەوەی فەرمی لە لایەن سێنتکۆمەوە بوو سەبارەت بە پەلاماردرانی ئاهەنگێکی شایی و گۆڤەند لە گوندی کۆهستەک"ی سەر بە بەندەری سیریکی ئێران.
-
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان: تەحەمولی دەسدرێژیی لە هیچ لایەکەوە ناکەین
ئهیلوول 01, 2026 18:25ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان وشداریدا بە سەرکردەکانی ئەمریکای جەنایەتکار: چەندین جار ئیرادەی بتەو و ورەی بەرزی هێزە چەکدارەکان و گەلی ئازا و خۆڕاگری ئێمەتان تاقی کردۆتەوە، دیسان تاقی مەکەنەوە.
-
شومەر: هەر ئێستا ئەم شەڕە ببڕنەوە
ئهیلوول 01, 2026 18:03ڕێبەری دیموکراتەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە وەبەر ڕەخنەدانی توندی بەردەوامی شەڕی ترامپ لە دژی ئێران، وشداریدا کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لەحاند دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی ئەم شەڕە بۆ دابەزاندنی توانای بەرگریی و لاوازکردنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات لێداوە.
-
ناڕەزایەتیی دەربڕینی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش دوابەدوای پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارەک
ئهیلوول 01, 2026 17:14باڵوێز و کارداری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی لارەک لە کەنداوی فارسی بە تووندی شەرمەزار کرد.
-
پێشنیازی مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە عێراق ڕەتکرایەوە
ئهیلوول 01, 2026 16:59وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە پێشنیازی نوێکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لەم وڵاتەی ڕەت کردۆتەوە.