-
سیناتۆری ڕووس : مسکۆ ناکەوێتە داوی جمووجووڵەکانی ئەمریکا لە سووریا
شوبات 10, 2018 13:01کاربەدەستی پەرلەمانی ڕووس وتی شەڕخوازیەکانی ئەمریکا لە سووریا ، بۆ زیان لێدان لە ئیعتباری ڤیلادیمیر پۆتین لە سەرووبەندی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیا ئەنجامی گرتووە.
-
سەردارسەلامی: مووشەک، مژاری وتووێژی ئێران لەگەڵ هیچ دەسەڵاتێک نییە
شوبات 10, 2018 12:54جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: موشەک ، مژاری وتووێژی ئێران لەگەڵ هیچ دەسەڵاتێک نیە وبەرجام هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ توانایی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران نیە.
-
سوپای سوریا فڕۆکەی جەنگی ڕژیمی زایۆنی سەرنخوونکرد
شوبات 10, 2018 10:05بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیف ١٦ دەستدرێژکاری سوپای ڕژێمی زایۆنیی سەرنخوونکرد.
-
کۆبوونەوەی نائاسایی فەرماندەرانی سوپای ڕژێمی زایۆنی
شوبات 10, 2018 10:04"ئاویگدۆر لیبێرمەن" وەزیری جەنگیی کۆبوونەوەی خێرای بە بەشداری " گادی ئایزنکوت" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و کاربەدەستانی دیکەی سەربازی ئەم ڕژیمە بە مەبەستی لێکدانەوەی گۆرانکارییەکانی ئێستای سوریا بەڕێوە برد.
-
وەزیری بەرگری فەرەنسا: بەڵگەیەک لەبارەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیاوی دەست نەکەوتووە
شوبات 10, 2018 10:00وەزیری بەرگری فەرەنسا رۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ ڕادیۆ " فرانس ئینتر" وتی: تا بەئێستا ، بەڵگەیەکی جێ متمانە لەبارەی کەڵک وەرگرتنی دیمەشق لە چەکی کیمیاوی دەست نەکوتووە.
-
پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو فەڕانسە لەبارەی سووریا
شوبات 10, 2018 09:46ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی قەیرانی سووریا بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.
-
تاووتوێی ڕەشنووسی بڕیارنامەی کاتیی ئاگربڕ لە سووریا لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە
شوبات 10, 2018 09:44ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی کاتیی ئاگربڕ لە سووریا تاووتوێ دەکا.
-
کوژران و برینداربوونی ژمارێکی دیکە لە سەربازانی تورک لە باکووری سووریا
شوبات 10, 2018 06:09میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، شەش سەربازی ئەو وڵاتە لەباکووری سووریا کوژراون و بریندار بوون.
-
بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیمەشق
شوبات 09, 2018 16:38ڕێ و ڕەسمی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی سوریا و ژومارێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە لە گڵکۆی حەزرەتی زەینەب(س)لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
-
دیمەشق: پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دەیروزوور جەنایەتی جەنگییە
شوبات 09, 2018 05:33وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی هەینی لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، پەلاماری ڕۆژی پێنجشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە ناو نیودەوڵەتی دژ بە داعش بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا بۆ سەر دەیروزور، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزە دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتەی بە جەنایەتی جەنگی وەسف کرد.