-
دیدار و وتووێژی بافڵ تاڵەبانی و سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی
ئهیلوول 17, 2026 18:57لە دیداری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا، جەخت کرا لەسەر پێویستیی پتەوتر و قووڵتر کردنی هاوکاریی ئابووری و ئەمنی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان.
-
سەردار ئیبنیڕەزا: تەکنۆلۆژیای بەرەڤانیی پێشکەوتووی ئێران ئەمریکای تووشی کێشە کرد
ئهیلوول 17, 2026 18:11بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەدا، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی مووشەکی و درۆنیی ئێران هەموو سیستەمەکان و کەرەستەی جەنگیی مۆدێڕنی ئەمریکلایی تووشی کێشە کردووە.
-
ئامادەیی چین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران
ئهیلوول 17, 2026 08:17وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری عەراقچی هاوشانی ئێرانیی خۆی، پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و وتووێژ لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران.
-
بەردەوامیی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان
ئهیلوول 16, 2026 18:23داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی شەش نهۆمی لە کەرتی غەززە کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە زیانی قورسی پێگەیشتبوو، بووە هۆی کوژرانی ٢٠ فەلەستینی بە پێنج منداڵیشەوە، دەیان کەسیش بێسەروشوێن بوونە.
-
ئەرتەش و سپا؛ یەکپارچە بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی_ زایۆنی
ئهیلوول 15, 2026 11:28هەر دوو وتەبێژەکەی ئەرتەشی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەبوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی.
-
دیداری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران؛ کوردستانی عێراق ڕێگە ناداتە هیچ هەڕەشەیەکی دژی ئێران
ئهیلوول 15, 2026 18:28سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پێکهاتوو لە کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران.
-
تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززەو لوبنان هەروا درێژەی هەیە
ئهیلوول 14, 2026 16:21وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەرزە گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٧٨٦ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٧٧١ کەس.
-
درێژەی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆسەر بنکەکانی سەعودیا
ئهیلوول 14, 2026 10:21وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان و تایبەت دژی بنکەی ئاسمانیی"مەلیک خالید" لە "خەمیس مەشیت"ی عەرەبستان ئەنجامی گرت.
-
سەردار ئبنیڕەزا: هەڕەشەکانی دوژمن هیچ بایەخێکی نییە
ئهیلوول 13, 2026 18:10بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: نزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەزگەی موحاسباتیی ئێمە هیچ بایەخێک ناداتە دوژمن و هەڕەشە و گوڕەشەکانی و هەر کلە بنەڕەتدا ئەم هەڕەشەو گوڕەشانە ئەوەی ناهێننەوە کات و وزەی لە سەر دانرێت.
-
پزشکیان: بەرگەگرتنی ئابووری بە بێ ئاسایش، بەردەوام نابێ
ئهیلوول 13, 2026 17:54سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لەسەر پێویستی پێکهاتنی جیهانێکی هاوسەنگتر و گشتگیرتر وتیشی: ئەمڕۆ بریکس تەنیا چوارچێوەیەکی هاوکاری لە نێوان چەند وڵاتێکی ئابووری تازەپێگەیشتوو نییە، بەڵکو نیشانەی پەرەسەندنی خواستێکی ڕوولەپەرە لەسەر جیهانێکە کە تێیدا هیچ ناوەندێکی دەسەڵات مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئەوانی دیکەی نەبێ.