ڕۆژی نوێ - بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە تا ڕۆژی شەممە لە هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی داهاتو 27ی مانگ تاوەکو ڕۆژی شەممە 1ی مانگ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوە و رۆژی 2ی مانگ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
ماڵپەڕی خەندان لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 ، تا ڕۆژی شەممە یەکی تەمموزی 2023 ، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پشوەکە وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە، کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، ڕۆژی یەکشەممە دوی تەمموزی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکەنەوە.