حوزه‌یران 28, 2023 05:30 UTC

شوێنەوارێك كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین لە گوندێكی سەر بە قەزای دوكان دۆزرایەوە. ماڵپەڕی ئێستا لەمبارەیەوەنووسیویەتی:شوێنەوارەكە دەكەوێتە نزیك گوندی زەرزی لەناوچەی چەمی رەزان لەسنووری قەزای دوكان سەربەپارێزگای سلێمانی،تیمێكی شوێنەواری سلێمانی لەگەڵ تیمێكی سەر بە زانكۆی ریدینگی بەریتانیی لەدوای دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە پشكنینی بۆ دەكەن.    

                     حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی  رایگەیاندووە، بەپێی ئەو بەڵگانەی دەستكەوتوون و، ئەو پارچانەی لێی دۆزراونەتەوە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین، كە دەكاتە چاخی بەردینی ناوەڕاست. بەمەش مێژووەكەی كۆنترە لە هەردوو ناوچەی شوێنەواریی چەرموو و بێستانسوور.
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی وتی، “چەرموو بەپێی ئەو بەڵگانەی تائێستا دەستكەوتوون، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 8 بۆ 9 هەزار پێش زایین.روونیشیكردەوە، ئەوانەی لە شوێنەوارەكەی گوندی زەرزی دۆزراونەتەوە ئەو پارچە وردانەن كە لە بەرد داتاشراون، ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە مرۆڤ لە ئەشكەوتەكانەوە بیری لەوە كردووەتەوە بۆ خۆژیاندن بێتە خوارەوەی ئەشكەوتەكان بەمەبەستی كشتوكاڵ، راوی ئاژەڵ و خۆژیاندن.

سەرپەیڤ