حوزه‌یران 28, 2023 07:30 UTC

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم، فەرمانی دامەزراندنی بۆ هەردو زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان دەکرد و هەردو زانکۆکەش بەو وەزارەتە دەبەسترێنەوە.

ماڵپەڕی خەندان لەم بارەیەوە نووسیویەتی: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوا بە دوای نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ دامەزراندنی هەردو زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و  زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، هەروەها پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەبەر ڕۆشنایی بڕگەی (پێنجەم) لە مادەی (سێیەم) و بڕگەی (یەکەم/1) لە مادەی (چوارەم) لە یاسای وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی ژمارە (10)ی هەموارکراو، بەفەرمانی وەزاریی ژمارە (744) لە رۆژی 22ی (حوزەیران/6)ی 2023 دو بڕیاری دەرکرد.
دامەزراندنی زانکۆیەکی حکومی نوێ بەناوی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان) کە ناوەندەکەی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (قەزای کەلار) دەبێت، هەروەها بەستنەوەی ئەم زانکۆیە بە وەزارەت و زیادکردنی بۆ لیستی زانکۆ حکومییەکان، بەپێی بڕگەی (یەکەم/9) لە ماددەی (حەوتەم) لە یاسای وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی، ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچونیەوە جێبەجێدەکرێت.

سەرپەیڤ