هۆکارەکانی ڕەخنەگرتن له ڕێککەوتنی شنگال
ڕێککەوتنی دەوڵەتی بەغدا لەگەڵ ھەولێر لەبارەی شێوازی بەڕێوەبردنی شنگال لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێراق لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاودا بەرەوڕوو بووەتەوە.
کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی نۆھەمی ئۆکتۆبەر ڕێککەوتنی «شنگال»یان واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتنە بە ئامادە بوونی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «جنین پلاسخارت» نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەنجامی گرت و ئەمریکاو ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ڕەزامەندییان پیشان دا.
بەڵام ڕێککەوتنەکە بەرەوڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە کە گرینگترینیان ئەوەیە کە «شنگال» بەس کوردی عێراق ناگرێتەوە کە کازمی تەنیا لەگەڵ کورددا لە بارەیەوە ڕێک کەوتووە.
ئێزیدی، شەبەک، تورکمان و ھۆزەکانی دیکەش لە شنگال دا دەژین کەچی لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ھیچکامەیان ئامادە نەبوونە.
ڕەخنەیەکی دیکە کە ڕێککەوتنەکەی «شنگال» دەگیردرێت «گەڕانەوە بۆ پاشە» کە لە ڕێککەوتنەکەدا باسی کراوە. بە پێی ڕێککەوتنەکە بەڕێوەبردنی «شنگال» بەتایبەت لە ڕووی ئاسایشتیەوە بە ھاوبەشی پۆلیس و دەزگای ئاسایشت و ھەواڵگریی عێراق و ھێزی پێشمەرگە ئەنجام دەگرێت، لە کاتێکدا کە ھێزی پێشمەرگە لە ساڵی ٢٠١٤ ئاسایشتی «شنگال»ی پێ دابین نەکراو بە ئاشکرا ڕادەستی دعشی کرد و داعشیش کارەساتی زۆری بە سەر خەڵکەکەی ھێنا.
ھۆکارێکی دیکەی ڕەخنەگرتن لەم ڕێککەوتنە ئەوەیە کە بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەبێ «شنگال» چۆڵ کەن، چونکو لە مەڕ بەڕێوەبردنی ئاسایشتیانەی ئەم ناوچەیە ھیچ باسێکی حەشدی شەعبی نەکراوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە حەشدی شەعبی و تاقمە چەکدارەکانی دیکەی عێراق بوون کە ڕۆڵێکی گرینگیان لە پاکتاوکردنی شنگال و ڕزگارکردنی لەژێر ڕکێفی داعش گێڕا.
تێکڕای ئەم ڕەخنانە ئا دەکات کە کۆمەڵێک لە لێکۆڵەرانی عێراقی باسی ئەوە بکەن کە ئەم ڕێککەوتنە جۆرێکە لە سەوداو مامەڵەی نێوان «موستەفا کازمی» و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مامەڵەیەک کە وادیارە پەیوەندیی بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی داھاتووشەوە ھەیە کە بڕیارە ژوئەنی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.