ئه‌یلوول 13, 2017 18:37 Asia/Tehran
  • لایەنگریی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی هەنگاوی هاوبەش

یەکێتیی ئەورووپا لایەنگریی خۆی لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی هەنگاوی هاوبەش ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە سەر لایەنگریی ئەم یەکێتیە لە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی هەنگاوی هاوبەش بە هۆی تەواوی لایەنەکانەوە وەکوو ڕێککەوتنێکی جێی پەسەندی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان جەختی کرد.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: یەکێتیی ئەورووپا پێبەندی ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی هەنگاوی هاوبەشە وەکوو ڕێککەوتنێکی جێی پەسەندی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان .

لە سێهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییەی یوکیائامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە ئێرانیش تاوتوێ دەکرێت.

یوکیا ئامانۆ ڕۆژی دووشەممە لە سەرەتای ئەم دانیشتنەدا ڕایگەیاند: ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ئێستاش هەر پێبەند بوونی ئێران بە بڕیارەکانی ئەم ناوەندە پشتڕاست دەکاتەوە.

دەیڤید هاوڵ سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی ئەنجومەنی ئەعیانی بریتانیاش ئەمڕۆ لە نامەیەک دا ڕوو لە بوریس جانسۆن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە، داوای پشتگریی ڕاشکاوانەی لەندەن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەکی کرد.

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانساش لەم دواییەدا پێی داگرت لە سەر پشتگریی هەمدیسانی وڵاتەکەی لە هەنگاوی هاوبەش.

سەرباری کارشکێنییەکانی کۆشکی سپی، لایەنەکانی دیکەی بەشداری دانوستانی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەک داگری ڕووسیاو چین و بریتانیاو فەرانساو ئاڵمانیا سوورن لە سەر ڕاپەڕاندنی هەنگاوی هاوبەش.

 

سەرپەیڤ