سناریۆی جۆربەجۆری ئێران لەبەرامبەر وازهێنانی ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتی : ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە وازهێنانی شیمانەیی لە هەنگاوی هاوبەش ، سناریۆی جۆربەجۆری لەبەرچاو گرتووە .
عەلی ئەکبەرساڵحی شەوی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بەرامبەر وازهێنانی شیمانەیی ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوتەریب لەگەڵ هەوڵی ئەمریکا بڕیاری پێویست دەگرێتە بەر ، کۆڕی چاوەدێری ئێرانی بەسەر هەنگاوی هاوبەش بۆ سناریۆی جۆربەجۆر خۆی ئامادە کردووە .
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژەدان بە پێبەند بوونی تاران بە هەنگاوی هاوبەش ، وتی : لە ئەورووپا چاوەڕوان دەکرێت کە بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەمریکا داکۆکی لە هەنگاوی هاوبەش بکات.
ساڵحی هەروەها دەستهاتی سەفەرەکەی بۆ ئیتالیا و بەریتانیا کە هاوکات بووە لەگەڵ بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش، ئەرێنی و گرینگ وەسف کرد و وتی : ئەورووپا خوازیاری پاراستنی هەنگاوی هاوبەشە .